بەندکراوان
شنۆ: پێنج شارۆمەندی بەندکراو بۆ ورمێ گوازراونەوە
10:23 - 16/7/2022
هانا: لە رۆژانی رابردوودا پێنج کەس لە شارۆمەندانی بەندکراو بە ناوەکانی "خۆشناو عەینی، فەرهەنگ کەڕامەت (ئالانی)، سیامەند کەڕامەت (ئالانی)، یوسف رەحمانی و پیرۆت تابناک" خەڵکی شنۆ بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی زیاتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گوازراونەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەم هاووڵاتییانە رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٣ی ژولای ٢٠٢٢) بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە ئەم بەندکراوانە مافی بەهرەمەند بوون لە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەیان لێ زەوت کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر هۆکاری گرتنی ئەم شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە.
02:17 - 16/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن