هەواڵ
ورمێ: دەستبەسەرکرانی تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە
11:19 - 24/7/2022
هانا: لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی "سۆماوبرادۆست" لە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم تیمە لە کاتی بەڕیوەبردنی کاروباری رێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست کەوتوونە کەمینی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی ئێران و دەستبەسەر کراون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر ناوی ئەم پێشمەرگانەی کۆمەلە لەبەردەستدا نییە بەڵام کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیاندنێکدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.
لە خوارەوە دەقی راگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە وەک خۆی دادەنێین:
راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە: دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە
ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.
سەبارەت بەم ڕووداوە ،لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
٢٤ ی جولای ٢٠٢٢ی زاینیی
٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاویی
11:21 - 24/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن
- گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە
- ورمێ ؛ دامودەزگا ئەمنیەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراو دەکەن