هەواڵ
سنە: داواکرانی چالاکێکی کرێکاری بۆ دادگای ئینقلاب
05:44 - 1/8/2022
هانا: لە رۆژانی رابردوودا چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "تۆفیق محەممەدی خەڵکی سنە، لە رێگای نامەیەکەوە تۆمەتی "بانگەشە بە قازانجی گورووپ و رێکخراو و رێکخستنەکانی دژی حکومەتی ئیسلامی" دراوەتە پاڵ و دادگای ئینقلابی سنە داوای لێ کردووە سەردانی ئەوێ بکات.
.
بەپێی ئەم داواکارییە تۆفیق محەممەدی لە رۆژی نووسینی نامەکەوە تا پێنج رۆژ دەبێ لە دادگای ئینقلابی سنە ئامادە بێ. شایانی باسە ناوبراو لە رابردووشدا پێشینەی گیران و بەندکرانی بووە.
06:30 - 1/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سنە: چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێز نادیارە
- سنە: تەیموور خالدیان ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا
- مەریوان: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێز
- سەقز: داواکران و لێپرسینەوە لە دوو شارۆمەند لەلایەن ئیتلاعاتەوە
- شنۆ: ئازادکرانی بەهمەن مەحموودیئازەر بە شێوەی کاتی