سێدارە
سنە: دوو شارۆمەند لە سێدارە دران
01:54 - 28/7/2022
هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٨ی ژولای ٢٠٢٢) دوو شارۆمەندی کورد خەڵکی سەوڵاوا بە ناوەکانی "پەیام یەزدانی" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سەروماڵ" و "هیوا ئەحمەدی" تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "بێساران" لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە دراون.
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین، ئەم دوو شارۆمەندە ساڵی ١٣٩٤ بە تۆمەتی کوشتنی "فەرەیدوون ئەلیاسی" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی بێساران لە ناوچەی سەوڵاوا، دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە، دوێنێ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی سنە و ورمێ بەڕێوەچوو. رۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ بەندکراوێکی کوردی دیکە بە ناوی "عەبدوڵڵا رەحیمی" کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بۆ بڕابۆوە لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە دراوە. هەروها رۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ سزای سێدارەی دوو شارۆمەندی تر بە ناوەکانی "فەرانەک بەهەشتی" خەڵکی تیکاب لە بەندیخانەی ورمێ و "سوهەیلا عابدی" خەڵکی بیجاڕ لە بەندیخانەی سنە بەڕێوچوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لە راگەیاندنەکانی ئێرانەوە بڵاونەبۆتەوە.
02:03 - 28/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ: گواستنەوەی سولەیمان سالک بۆ بەندیخانەی نەغەدە
- شنۆ: کوژران و بریندار بوونی چەند کۆڵبەر
- ورمێ: داواکردن و هەڕەشە لە چەند چالاکی مەدەنی
- گواستنەوەی دوو بەندکراو بۆ بەندیخانەی شنۆ
- ورمێ: راپۆرتێک لە دۆخی نالەباری ژنانی بەندکراوی کوردی سوننی