کۆڵبەر

نەوسوود: بریندارکرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی حکومەت 

10:42 - 2/8/2022

نەوسوود: بریندارکرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد قادری خەڵکی "زیارەت تەمەرخان"ی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە بەرزاییەکانی نەوسوود بریندار بووە. 


شایانی باسە محەممەد قادری لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە. 
 

10:46 - 2/8/2022 نوێ کراوەتەوە.