هەواڵ
ئەهواز: کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان
08:58 - 27/7/2022
هانا: رۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٦ی ژولای ٢٠٢٢)، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سینا مزەفەری" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی کامێران لە ئاکامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ماشێنی ناوبراو لە ناوچەی ئەهواز، پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئینتزامی و چەکدارەکانی حکومەت بە گومانی ئەوەی سینا مزەفەری باری قاچاخی پێیە، دەسڕێژیان لە ماشێنەکەی کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە لە پزیشکی دادی ئەهوازە و بنەماڵەکەی لە هەوڵی ئەوەدان پاش تێپەڕ کردنی پڕۆسەی یاسایی بیگوازنەوە بۆ زێدی خۆی و کامێران.
09:01 - 27/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی بە زیندان و شەلاق مەحکوم بوو
- جوانڕۆ:دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- پیرانشار:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- سەقز:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران