کۆڵبەر

بانە: کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

01:38 - 7/8/2022

بانە: کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی "هەژار فەرەجی" تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "زەڕینە" لە ناوچەی بانە، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی "سارداو" پێکراوە و گیانی لەدەستداوە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت دڵی ئەم کۆڵبەرەیان پێکاوە و دەستەوبەجێ و لەوێ گیانی لەدەستداوە. 
 

02:16 - 7/8/2022 نوێ کراوەتەوە.