منداڵان

بۆکان: منداڵێکی ١٠ ساڵان بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا 

01:56 - 1/8/2022

بۆکان: منداڵێکی ١٠ ساڵان بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، منداڵێکی دە ساڵان بە ناوی "ماڕدین" کە رۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٧ی ژولای ٢٠٢٢) لەگەڵ وەستاکارەکەی بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەی میکانیکی سووتابوو، رۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ گیانی لەدەستداوە. 


رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێشتر لە راپۆرتێکدا بلاویکردبۆوە، ماڕدین لەگەڵ وەستاکارەکەی بە ناوی زانیار تارانی بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەی میکانیکی لە شەقامی گوڵزاری میراوای بۆکان، ٨٥ لەسەدی و زانیار تارانیش ٣٥ لەسەدی لەشیان سووتابوو. دوای ئەم رووداوە هەرکیان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کرابوون. 
هەروەها دوو ماشێن و هەموو کارگەکە بە هۆی ئاگرەکەوە سووتابوون.