ڕاگەیاندن

بەیاننامەی "هانا" سەبارەت بە شەپۆلی دەستبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی حکومەتی ئیران

04:11 - 30/1/2022

بەیاننامەی "هانا" سەبارەت بە شەپۆلی دەستبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی حکومەتی ئیران

هەرواکە لە هەواڵەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بڵاوکراوەتەوە,لە ماوەی رۆژانی رابردوو شەپوڵی نوێی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی شارۆمەندان لە شارەکانی کوردستان لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی حکومەتی ئیران پەرەی سەندوە.ئەم هەڵسووکەوتەی هێزە ئیتلاعاتیەکان هەرچەندکەم سابقەنیە بڵام بوە بە هۆی ترسو دلەراوکێی شارۆمەندان.

دەستگیرکردنەکان بەلایەنی کەمەوە لە ٨ شار و ٣ پارێزگا ئەنجام دراون کە بریتین لە بانە (٢ کەس)، بۆکان (١٦ کەس)، مەهاباد (٢ کەس)، پیرانشار (٥ کەس)، سەقز (٢ کەس)، سنە (١ کەس)، جوانروود (1 کەس) و مەریوان (1 کەس) و کۆی گشتی ٢٩ کەس.
بەپێی سەرچاوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هانا ئەو دەستگیرکردنانە بەبێ فەرمانی دادوەری ئەنجامدراون. لە ڕاستیدا هێزە ئەمنییەکان فشاریان خستوەتە سەربنەماڵەی هاوڵاتیانی دەستگیرکراو بۆ خۆ بەدوورگرتن لە چاوپێکەوتن لەگەڵ میدیاکان سەبارەت بە دۆخی منداڵەکانیان.
بەهۆی فشارەکانی دەزگا ئەمنییەکانەوە لەسەر کەسوکاری دەستگیرکراوان سەبارەت بە بڵاو نەکردنەوەی زانیاری لەبارەی دەستبەسەرکراوەکان و دۆخیان پێدەچێت ژمارەی دەستگیرکراوان لەو ژمارەیە زۆر زیاتر بێت.
کەسوکاری ژمارەیەک لە دەستگیرکراوان نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە چارەنووسی دەستگیرکراوەکان دەربڕیوە و رایان گەیاند  دەزگا ئەمنییەکان و دەزگای دادوەری سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەکیان نەداوە.
ئێمە وێرای ئیدانەکردنی دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییانە ڕایدەگەیەنین کە مامەڵەکردنی دەزگا ئەمنییەکان دژی دەستگیرکراوان پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و داوا لەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کەسوکاری دەستگیرکراوان و ڕێکخراوەکانی هانا بکەن بۆ جێبەجێکردنی یاسای مافی مرۆڤ. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٢

10:31 - 31/1/2022 نوێ کراوەتەوە.