هەواڵ
دیواندەرە: تراژدی مەرگی کچ و کوڕێکی عاشق
01:35 - 7/8/2022
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کچ و کوڕێکی خەڵکی ئاوایی "شاقەڵا" لە ناوچەی چەلچەمەی دیواندەرە بە هۆی دژایەتی بنەماڵە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و پێکگەیشتنیان، لە دوو رۆژی جیاواز و بەدوای یەکتردا هەرکیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) کچێک بە ناوی "میترا" بە هۆی دژایەتی بنەماڵەکەی بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ خۆشەویستەکەی بە ناوی "فەرهاد" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەدوای ئەم رووداوە ناخهەژێنەدا رۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ "فەرهاد"ی دڵدادە و ئەڤینداری "میترا" هەر بەم هۆکارە و لە تاوی خۆشەویستەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە راپۆرتەکدا هاتووە، میترا و فەرهادی عاشق بە هۆی ئەوەی بنەماڵەکەیان دژی پێکگەیشتن و پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی ئەو کیژ و کوڕە ئەڤیندار و لاوە بوون، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ژیان و ئەڤینی ئەو دوو لاوە بەم شێوە تڕاژدی و دڵتەزێنە کۆتایی پێ هاتووە.
02:13 - 7/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەحکوم بوونی ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فواد قەدیمی بە چل مانگ زیندان و سزای نەخدی
- ئازاد کرانی دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە
- دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە دیواندەرە
- دەستبەسەر کرانی لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دیواندەرە ؛ سێ شارۆمەندی کوردی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران