بەندکراوان
سنە: تەیموور خالدیان ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا
07:50 - 6/8/2022
لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "تەیموور خالدیان" لەلایەن دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی قازی "سەعیدی" سزای ساڵیک بەندکرانی بە تۆمەتی "بانگەشە دژی حکومەت و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە" بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم سزایە بە مەبەستی بەڕێوەچوون رەوانەی لقی بەڕێوەبەرایەتی سزاکانی قوروە کراوە.
تەیموور خالدیان پێشینەی سزادران و بەندکرانی بووە. ناوبراو لە بەندکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٣٩٦ بووە و بە تۆمەتی "هەنگاونان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاژاوەگێڕی" سزای ٢٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
07:56 - 6/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە مەحکوم بوو
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- قوروە ؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا