بەندکراوان

سەقز: دەسبەسەرکرانی "زەمانە زێوێ" بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی 

01:13 - 9/8/2022

سەقز: دەسبەسەرکرانی "زەمانە زێوێ" بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، "زەمانە زێوێ" کارناسی ماف و چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز، کە دایکی منداڵێکی چکۆلەیە، بەپێی ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ١٠ مانگ بەندکران، سەردانی بەندیخانەی سەقزی کردووە و لەوێ دەستبەسەر کراوە. 


زەمانە زێوێ رۆژی دووشەممە ٩ی رەشەمەی ١٤٠٠ – (٢٨ی فێبرواری ٢٠٢٢)، بە ئامادە بوونی لە کۆبوونەوەی دادگا و بە سەرۆکایەتی قازی جەواد مستەفایی سەرۆکی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامی سەقز، وێڕای دوو کەسی دیکە دادگایی کرا. سەرەڕای ئەوەی لە کۆبوونەوەی دادگا لە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حزبەکانی کوردستان بێ تاوان دەرچوون و رزگاریان بوو، بەڵام بە گشتی ٢٧ مانگ بەندکران بە تۆمەتی بانگەشە دژی حکومەت ئیسلامی بە سەر زەمانە زێوێ و دوو شارۆمەندەکەی تردا سەپا. 

ناوبراو ساڵی ١٣٩٦ جارێکی تریش دەسبەسەر کرابوو و لە دادگای ئینقلابی سەقز وێڕای دوو شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی منارە مەلاویسی و ئەیوب جوانپوور نیشتەجێی سەقز بە تۆمەتی "شێواندنی ئاسایشی نەتەوەیی" لە رێگای بەشداری لە شادی و خۆشی دوای بەڕێوەچوونی رێفڕاندۆمی هەرێمی کوردستانی عێڕاق، هەر کامەیان ٥٠ زەبری شەللاق و جەریمەی میلیۆنێک و هەشتسەدهەزار تمەنیان بە سەردا سەپابوو. 
 

01:31 - 9/8/2022 نوێ کراوەتەوە.