کۆڵبەر
شنۆ: کوژران و بریندار بوونی چەند کۆڵبەر
12:42 - 9/8/2022
هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری شنۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەدئەمین ئەحمەدی گیانی لەدەستداوە و دوو کەسیان بریندار بوون و چەند کۆڵبەریش دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەدئەمین ئەحمەدی تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی مستەفا، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "لاجانی" لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئاکامە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری شنۆ پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
هەرەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی زرار ئەحمەدی کوڕی مستەفا و خەڵکی ئاوایی "لاجانی" و عەزیر سابریئازەر خەڵکی "دیزەج" لە ناوچەی مەرگەوڕی ورمێ لەم رووداوەدا بریندار بوون.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە ٦ کۆڵبەری دیکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حوکەمەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و تا کاتی گەیشتنی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم شارۆمەندانە بۆ هانا ئاشکرا نییە.
جێگای ئاماژەیە محەممەدئەمین ئەحمەدی و زرار ئەحمەدی برای یەکترن.
تەرمی محەممەدئەمین ئەحمەدی بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە و بریندارەکانیش بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی هەر بۆ ئەو نەخۆشخانەیە بەڕێ کراون.
12:59 - 9/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان
- شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٣
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان