هەواڵ
میاندواو: دوو شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کران
02:57 - 5/7/2022
هانا: رۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "سەید سالار سەید رەحیمی" کوڕی عەبدوڵڵا و "حەسەن ماملی ئازەر" خەڵکی ئاوایی "گامێشگولی" لە ناوچەی میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی زیاتر لە سەر شوێنی بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای میاندواو
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو
- دوو برا لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کران
- جوانڕۆ:دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- پیرانشار:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران