منداڵان

مەریوان: دوو منداڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت کوژران 

08:25 - 1/8/2022

مەریوان: دوو منداڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت کوژران 

هانا: شەوی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٣١ی ژولای ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئینتزامی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە جادەی خوڕەماوا تەقەیان لە ماشێنی شارۆمەندێک بە ناوی "رەحمان راشدی مەنیش" خەڵکی ئاوایی "قوڵقوڵە"ی ناوچەی مەریوان کردووە و لە ئاکامدا دوو منداڵ بە ناوەکانی "هادی راشدی مەنیش" و "مەتین راشدی مەنیش" پێکراون و گیانیان لەدەستداوە. 


هەروەها بەپێی ئەم راپۆرتە، دۆخی تەندروستی رەحمان راشدی مەنیش و هاوسەرەکەی ناجێگیر و خراپ راگەیەندراوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری تەقەی هێزە چەکدار و ئینتزامییەکانی حکومەت لەو بنەماڵەیە ئاشکرا نییە. 
 

02:23 - 1/8/2022 نوێ کراوەتەوە.