بەندکراوان

مەریوان: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێز 

01:23 - 5/8/2022

مەریوان: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێز 

هانا: بەپێی راپۆرتێک بۆ هانا هاتووە چالاکێکی ژینگەپارێز خەڵکی مەریوان بە ناوی نەوید کۆنەپووشی لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە داواکراوە و دوای ئامادە بوونی، دەستبەسەریان کردووە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە نەوید کۆنەپووشی لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٩ و خەڵکی ئاوایی "ڕەشەدێ" و نیشتەجێی مەریوانە. ناوبراو ئەندامی چالاکی "ئەنجومەنی سەوزی چیا"یە و رۆژی سێشەممە ٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. 
نەوید کۆنەپووسی لە دوایین پێوەندی خۆیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی رایگەیاندووە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە بەندکراوە. 
شایانی باسە ناوبراو پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە کە هەواڵەکەی لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاوکرابۆوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری گرتنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

01:34 - 5/8/2022 نوێ کراوەتەوە.