هەواڵ
نەغەدە: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار
11:55 - 6/8/2022
رۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد بە ناوی رەحمەت سولەیمانی تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی کەریم، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی مهاباد بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، رەحمەت سلێمانی وەستاکاری جۆشکاری بووە و لە کاتی جۆشکاری بینایەک لە گەڕەکی پیشەسازی نەغەدە بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار بەربۆتەوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
11:59 - 6/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە
- یاسین ئاباریان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا
- نەغەدە ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە