بەندکراوان

ورمێ: داواکردن و هەڕەشە لە چەند چالاکی مەدەنی 

02:07 - 7/8/2022

ورمێ: داواکردن و هەڕەشە لە چەند چالاکی مەدەنی 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بۆ چەندین جار ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی لە ورمێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە داوا کراون و پاش لێپرسینەوە هەڕەشەیان لێ کردوون تا دەست لە چالاکییەکانیان هەڵگرن. 


"ئەرسەلان نەورۆزی، ئارشاک رەئوف گونبەدی، سادق تەوەکولی، سوهەیلا یوسفی، ئازاد یوسفی، میهراب حاجیزادە و مەولوود میرخان‌پوور" و ژمارەیەکی تر لە چالاکانی کولتوری و راگەیاندن، سیاسی و کۆڕ و کۆمەڵی هونەری بۆ وێنە "ورمێ گۆوەند" لەو چالاکە مەدەنی و کۆمەڵایەتییانەن کە بە هۆکار و بیانووی جۆراوجۆر داوا کراونە ئیدارەی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی ناسراو بە (٩ پلە) و وێڕای لێپرسینەوە و هەڕەشە، لە کۆتاییدا بە مەرجی نووسین و واژۆ کردنی بەڵێننامە و دانانی بارمتە ئازاد کراون. 

02:27 - 7/8/2022 نوێ کراوەتەوە.