بەندکراوان
ورمێ: گواستنەوەی سولەیمان سالک بۆ بەندیخانەی نەغەدە
12:59 - 9/8/2022
هانا: رۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) شارۆمەندێکی بەندکراوی کورد بە ناوی سولەیمان سالک تەمەن ٦٩ ساڵ و خەڵکی بۆکان و نیشتەجێی مهاباد، دوای کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ – (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە رێگای نێوان پیرانشار - مهاباد، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ کرابوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ سولەیمان سالک لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا مافی بەهرەمەند بوون لە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.
02:13 - 14/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی حەسەن کاکەیی هونەرمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمی نەورۆز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە