ژینگە

چالاکێکی ژینگەیی لە مەریوان دەسبەسەر کرا

10:47 - 1/2/2021

چالاکێکی ژینگەیی لە مەریوان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "دانا سەمەدی" خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هێزە ئەمنیەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوەیان دەسبەسەر کردووە. هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو چالاکە ژینگەپاڕێزییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی‌وەپاڵدراوی دژی "دانا سەمەدی" زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە