هەواڵ

دێولان: دۆخی تەندروستی دوو خۆپیشاندەری بریندار ناجێگیرە 

02:24 - 21/9/2022

دێولان: دۆخی تەندروستی دوو خۆپیشاندەری بریندار ناجێگیرە 

هانا: شەوی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئێحسان غەفوری خەڵکی دێولان لە نێو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت لە دێولان بە قورسی بریندار بووە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە ئێحسان غەفوری گورچیلەی پێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە. 

هەروەها لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، دۆخی تەندروستی زانا کەریمی کە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، بە سەختی بریندار ببوو ناجێگر راگەیەندراوە.