هەواڵ

سەقز: بریندار کردنی شارۆمەندێکی تر لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

11:49 - 18/9/2022

سەقز: بریندار کردنی شارۆمەندێکی تر لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

 هانا: رۆژی شەممە ٢٦ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی تر بە ناوی محەممەد پارسا سحەت کوڕی ئەنوەر و خەڵکی سەقز لە خۆپیشاندانە نارەزایەتییەکانی خەڵک لە سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بووە. 


شایانی باسە محەممەد پارسا سحەت بە هۆی قورس بوونی برینەکانی و خراپ بوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کراوە.