هەواڵ
لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان ٦ کەس کوژراون و سەدان کەس بریندارن
07:16 - 21/9/2022
هانا: رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناوی ٦ کەسی بۆ ئاشکرا بووە کە لە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٢٨ و ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، لە شارەکانی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١ موحسین محەممەدی، دیواندەرە
٢ فوئاد قەدیمی، دیواندەرە
٣ فەریدون مەحموودی، سەقز
٤ زەکەریا خەیاڵ، پیرانشار
٥ فەرجام دەروێشی، ورمێ
٦ رەزا لوتفی، دێولان
هەموو کوژراوەکانی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی گاردی تایبەت، سپای پاسدارانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بە چەکی گەرم کوژراون. لەم خۆپیشاندانانەدا ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون و سەدان کەس دەستبەسەر کراون کە هێشتا ئاماری تەواو لەبەردەستدا نییە.
دوابەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی سەقز، کە رێکەوتی ٢٢ی خرمانانی ١٤٠١ لە تاران بە بیانووی رەچاونەکردنی حیجاب لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە دەستبەسەر و لە کاتی گرتنیدا و هەروەها لە رێگای گرتووخانەدا کەوتبووە بەر ئازار و ئەشکەنجەی زۆرە و بە جۆرێک کاژێڕەی سەری شکابوو و مێشکی زیانی زۆری پێ گەیشتبوو و دواتر رۆژی هەینی ٢٥ی خرمانان لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدابوو.
رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانان بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە تەواوی شارەکانی کوردستان مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو و هاوکات لاوان بۆ ناڕەزایەتی رژانە شەقامەکان. بەڵام خۆپیشاندان و نارەزایەتی هێمنانەی خەڵک لەگەڵ توندوتیژی و تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بەرەوروو بۆوە و لە ئاکامدا ٦ کەس لە خۆپیشاندەران گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون سەدان کەسیش گیراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەوڵ دەدا هەواڵی دروستی ئەم رووداوانە بۆ رای گشتی بڵاوبکاتەوە.
08:34 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەندیخانەی ورمێ؛ڕاگوێزرانی"پەروین موسەوی"بۆ ژوری تاکەکەسی بۆ جێ بەجێکردنی سزای سێدارە
- دیواندەرە؛ گیانلەدەست دانی منداڵێکی ١٠ ساڵان بە هۆی تەقینەقەی گاز
- ورمێ:تۆمار کردنی دۆسیە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی مەسعوود حاجی زادە زیندانی سیاسی
- کوشتنی ژنێکی تر، لە دیواندەرە
- ئازادکردنی هاووڵاتییەک لە زیندان بە دانانی بارمتە