هەواڵ
کوژرانی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ئەهواز
02:56 - 18/9/2022
هانا: رۆژی شەممە ٢٦ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کورش گودەرزی کوڕی عەلی و خەڵکی میشوراو لە ناوچەی کامێران، لە دەوروبەری ئەهواز لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی پۆلیسی حکومەتی ئێران گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی پۆلیس بە گومانی ئەوەیکە ناوبراو شتومەکی قاچاخ پێ بێ، بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت و دەنگدان تەقەیان لە ماشێنەکەی کردووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە تەرمی کورش گودەرزی بۆ پزیشکی داد لە ئەهواز رەوانە کراوە و هێشتا نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی.
03:23 - 18/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد دوای بانگهێشت کرانی
- گیانلە دەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی قووڵی برینەکانی
- ئەهواز/ ڕفاندنی کچێکی ۱۷ساڵە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان
- ڕفاندنی کچێکی ١٦ ساڵە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- ئەهواز: پەیدابوونی تەرمی هاووڵاتییەک لە بەنداوی کارون