بەندکراوان

تیکاب: دەستبەسەرکرانی ١٧ کەس لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە   

12:08 - 26/9/2022

تیکاب: دەستبەسەرکرانی ١٧ کەس لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە   

هانا: بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی کوردستان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی، ناوی ١٧ کەسی تر لە شارۆمەندانی کورد کە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە رۆژانی رابردوودا لە شنۆ دەستبەسەریان کردوون بڵاودەکەینەوە.  


ناوی ئەم بەندکراوانە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١. ئەفشین مەحموودی 
٢. زارا عەزیمی 
٣. شایان دەستخان 
٤. میلاد ئەمانی 
٥. سەعدی بەهاری 
٦. ئیقباڵ ئاقایی 
٧. مەنوچێر یەعقوبی 
٨. کامبیز جەوانمەردی 
٩. بەهمەن فەرەجی 
١٠. لەیلا حەمامی 
١١. عەبدوڵڵا ئاقایی 
١٢. پویا زارعی 
١٣. رویا شابازی 
١٤. رامین مرادی 
١٥. ئیلهام شوعاعی 
١٦. ئایدا موختاری 
١٧. نگین تەهماسبی 

شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون و هەموویان لە مافی پارێزەر بێبەش کراون. جێگای ئاماژەیە ژمارەی بەندکراوان زۆر لەوە زیاترە بەڵام بە هۆی بڕینی ئینترنێت لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە و نەبوونی ئازادی، هەموو هەواڵ و زانیارییەکان ناگەنە دەرەوە. 


 

01:39 - 26/9/2022 نوێ کراوەتەوە.