بەندکراوان
ئاشکرا بوونی ناوی ١٣ بەندکراوی تر لە کوردستان
01:01 - 23/9/2022
هانا: لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی کوردستان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی ناوی ١٣ کەس لە شارۆمەندانی کورد کە لە شارەکانی کوردستان و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ٣٠ و ٣١ی خرمانانی ١٤٠١ دەستبەسەر کراون بڵاوەکەیەنەوە.
نەغەدە: شەوی چوارشەممە ٣٠ خرمانانی ١٤٠١، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی مەسعود عەبدوڵڵازادە (سۆران) و مەنوچێهر عەبدوڵڵازادە خەڵکی نەغەدە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەم راپۆرتە، مەسعود عەبدوڵلازادە (سۆران) بە برینداری دەستەبەسەر کراوە.
سەقز: بەپێی راپۆرتێکی تر لە سەقزەوە، رۆژی چوارشەممە ٣٠ خرمانان، بێهنام رەحیمی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
بۆکان: هەروەها لە بۆکان شەوی چوارشەممە ٣٠ خرمانان دوو خوێندکاری زانستگا بە ناوەکانی سەروین حەیدری خوێندکاری بواری هونەرە لە زانستگای تاران و محەممەد وەلیزازدە خوێندکاری فیزیک لە زانستگای ورمێ، لە بۆکان دەستبەسەر کراون.
رۆژی چوارشەممە ٣٠ی خرمانان دوو کەسی تر لە چالاکانی مەدەنی و پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی رەزا شەریفە لە چالاکانی مامۆستایانی سنە و سرووش عەباسی شائیبراهیمی لە چالاکانی کرماشان، دەستبەسەر کراون. شایانی باسە سرووش عەباسی شائیبراهیمی رۆژی چوارشەممە سەردانی گلکۆی ژینا ئەمینی کردبوو و لە گەرانەوەدا هێزە ئەمنییەکان گرتبوویان.
شنۆ: لە راپۆرتێکی دیکەدا لە شنۆوە هاتووە، رۆژی پێنجشەممە ٣١ی خرمانان ئەیوب حەقیقی مامی میلان حەقیقی دەستبەسەر کراوە. میلان حقیقی یەکێک لە گیانبەختکردووانی رۆژی چوارشەممەی خۆپیشاندانەکانی شنۆیە.
مەریوان: هەروەها رۆژی پێنجشەممە ٣١ی خرمانان چالاکێکی مەدەنی بە ناوی مەجید برینی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆشوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ورمێ: لە راپۆرتێکی ترداهاتووە رۆژی پێنجشەممە ٣١ی خرمانان لە ورمێ دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئەمیر عەبداڵی و مێهران پازشی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراون.
سنە: هەروەها رۆژی پێنجشەممە ٣١ی خرمانان خالید حسێنی چالاکی مەدەنی و چالاکی کەمپەینی نا بۆ سێدارە و لە چالاکانی کرێکاری و خەڵک سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
کلاردەشت: رۆژی پێنجشەممە ٣١ی خرمانان موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی دێرین و لە چالاکانی مەدەنی و ئیتنیکی خەڵکی کلاردەشتی مازەندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئەماژەیە، ئەم شارۆمەندانە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون و زانیاری لە سەر چارەنووسی هیچکامیان لەبەردەستدا نییە.
01:08 - 23/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کردن و گواستنەوەی موژگان کاووسی بۆ بەندیخانەی تۆنکابۆن بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکران
- شەهلا چوپانی شارۆمەندی خەڵکی سەقز سزای زیندانی بە سەردا سەپێنرا
- مەحکووم بوونی پارێزەری بنەماڵەی مەهسا ئەمینی بە رێکلام لە دژی نیزام
- جوانڕۆ:دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- پیرانشار:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران