هەواڵ

ئەهواز: کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان

08:58 - 27/7/2022

ئەهواز: کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان

هانا: رۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٦ی ژولای ٢٠٢٢)، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سینا مزەفەری" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی کامێران لە ئاکامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ماشێنی ناوبراو لە ناوچەی ئەهواز، پێکراوە و گیانی لەدەستداوە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئینتزامی و چەکدارەکانی حکومەت بە گومانی ئەوەی سینا مزەفەری باری قاچاخی پێیە، دەسڕێژیان لە ماشێنەکەی کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو پێکراوە و گیانی لەدەستداوە. 

تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە لە پزیشکی دادی ئەهوازە و بنەماڵەکەی لە هەوڵی ئەوەدان پاش تێپەڕ کردنی پڕۆسەی یاسایی بیگوازنەوە بۆ زێدی خۆی و کامێران. 
 

09:01 - 27/7/2022 نوێ کراوەتەوە.