کۆڵبەر

بانە: بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە 

11:48 - 13/9/2022

بانە: بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢١ی خرمانانی ١٤٠١، کۆڵبەرێک بە ناوی هیوا خەڵکی "میراوا"ی ناوچەی بانە بە تەقەی هیزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوو. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، "هیوا" لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە و دەست و لاقی بریندار بووە. 
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 
 

11:49 - 13/9/2022 نوێ کراوەتەوە.