بەندکراوان
سنە: "دوکتور بەهار زەنگی بەند" دەستبەسەر کراوە
04:14 - 21/9/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رۆژی ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، دوکتور بەهار زەنگی بەند چالاکی مەدەنی و مافەکانی ژنان و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە هۆی بەشداری کردنی لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، لە زانستگای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتەوە قۆڵبەست کراوە.
شایانی باسە دوکتور بەهار زەنگی بەند ئەندامی رێکخراوی "ژیڤانۆ"یە کە رێکخراوێکی دژی توندوتیژی ژنانە و هەروەها قارەمانی هەڵزنان بە زەرد و ماهە.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.
04:28 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە
- دلێر زاهدی پوور شارۆمەندی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- ئازاد کرانی زانا منبەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە