بەندکراوان
سنە: دەستبەسەرکرانی چوار شارۆمەندی دیکە
10:09 - 21/9/2022
هانا: لە رۆژانی ٢٩ و ٣٠ی خرمانانی ١٤٠١، چوارکەسی تر لە خۆپیشاندانەکانی نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
رۆژی چوارشەممە ٣٠ی خرمانانی ١٤٠١، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی حەیات ئەڵماسی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حەیات ئەڵماسی و دەستبەسەریان کردووە.
هەروەها بەپێی راپۆرتێکی تر رۆژی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ساریا شەریفی خەڵکی سنە لە خۆپیشاندانی نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراوە.
هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا هاتووە، سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، چالاکێکی مافەکانی ژنان بە ناوی ڕێزان ئەحمەدی خەڵکی دێولان و نێشتەجێی سنە، لە خۆپیشاندانی نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
هەروەها رۆژی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کاوە کەریمی لە خۆپیشاندانی نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
10:31 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە