هەواڵ
سنە: ناڕەزایەتی خەڵک بە تاڵان و وێران کردنی ژینگەی ناوچەکە
03:20 - 14/9/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، لە رۆژانی رابردوودا هێزەکانی سپای پاسدارانی حکومەتی ئیسلامی ئێران، لە ئاواییەکانی کۆرکۆرە، تازاوای کانی گوڵزار و بەرازان لە ناوچەی سنە بە ناوی دۆزینەوە و دەرهێنانی کان و کانگای مس و زێڕ، کێوەکانی ئەو ناوچەیان هەڵکۆڵیوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، خەڵکی ئەو ئاواییانە بۆ ناڕەزایەتی بە وێران کردنی زەوی و زار و ژینگە و تاڵانی سامانی ژێرزەوی ئەو ناوچەیە کۆبوونەوە و بەریان بە ماشێنەکان گرتووە تا پڕۆژەکە راگرن.
شایانی باسە حکومەتی ئیسلامی ئێران لە هەموو ناوچەکانی کوردستان گەلێک کان و کانزای دەرهێناوە بەڵام بۆ شارەکانی دەرەوەی کوردستانی گواستوونەوە و هیچ پڕۆژە و کارخانەیەکی گەورەی بۆ رەخساندنی هەلی کار و کەم کردنەوەی بێکاری لە کوردستان نەخستووەتەگەڕ. حکومەت جگە لە وێران کردنی ژینگە و دەرهێنانی کان و کانزاکان، ئاوی کوردستانیشی هەر بۆ دەرەوەی کوردستان گواستووەتەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە خەڵکی شار و گوندەکانی کوردستان لەگەڵ گرفتی بێ ئاوی بەرەوروون و تەنانەت بۆ پەیدا کردنی ئاوی خواردنەوەش کێشەیان هەیە.
09:12 - 15/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە