بەندکراوان

سنە: پێنج کەس لە چالاکانی ژنان دەستبەسەر کراون 

05:28 - 21/9/2022

سنە: پێنج کەس لە چالاکانی ژنان دەستبەسەر کراون 

هانا: رۆژی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، پێنج کەس لە چالاکانی مافەکانی ژنان لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە. 


ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١ گەشێن محەممەدیان 
٢ ئازادە جەماعەتی 
٣ منیرە محەممەدی 
٤ ماهروو هیدایەتی 
٥ سوڕەیا خدری 
٦ باران (نیشتمان) 

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندانەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان لەبەردەستدا نییە. 
 

05:36 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.