سێدارە
سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی کەرەج لە سێدارە دران
02:36 - 6/9/2022
هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خرمانانی ١٤٠١، سزای لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی شەهرام کاکاوەند تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی هەرسین، عەزیز یارهاشمی خەڵکی هەرسین و نیشتەجێی کەرەج و پەیمان سولەیمانی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی کوهدەشت لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی راپۆرتی گەیشتووە بە هانا، ئەم سێ بەندکراوە رۆژی یەکشەممە ١٣ی خرمانان بە مەبەستی بەڕێوبردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی کەرج گوازرابوونەوە.
شایانی باسە ئەم سێ بەندکراوە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان دەزگای داد و قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندبوون.
02:44 - 6/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئیلام
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام پاش 32ساڵ بەندکران
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی مەهاباد
- لێدوانی ڤۆلکەر تورک ، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێعدامەکانی ئێران
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج