هەواڵ
سەقز: کوژران و برینداربوونی سێ کەسی تر
04:51 - 20/9/2022
هانا: شەوی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەرەیدون ئەحمەدی خەڵکی سەقز لە ئەنجامی خۆپیشاندانی نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لە سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکرا و لە ئاکامدا گیانی لەدەستدا.
هەروەها لە راپۆرتێکی تردا هاتووە، شارۆمەندێکی تر لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بووە و ناوی کامران سەبوکرەو تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەقز راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو بە هۆی قورس بوونی برینەکانی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز رەوانە کراوە.
بەپێی راپۆرتێکی تر شارۆمەندێکی تر لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بووە کە هێشتا ناسنامەکەی بۆ هانا روون نییە.
شایانی باسە زۆربەی ئەو خۆپیشاندەرانەی بریندار بوون لەبەر ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت نەیانگرن سەردانی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی ناکەن و هەر لە ماڵەوە برینەکانیان دەپێچن و دەرمان دەکرێن.
05:26 - 20/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو
- مەتین رازییان بە دانانی بەرمتە ئازاد کرا