بەندکراوان

مەریوان: دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەند 

01:45 - 21/9/2022

مەریوان: دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەند 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤ هانا، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ئەمجەد ساعیدی و رێبوار مەریوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە مەریوان دەستبەسەر کراون. 


شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون. 

03:02 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.