بەندکراوان

مەریوان: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی 

04:19 - 21/9/2022

مەریوان: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ئەوین راستی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی قۆڵبەست کراوە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە رژاونەتە ماڵەکەیان و وێڕان گەڕان و پشکنین، دەستیان بە سەر کەلوپەلەکانی بۆ وێنە موبایلی ئەوین راستی و بنەماڵەکەیدا گرتووە. 
شایانی باسە دایکی ئەوین راستی لە کاتی گرتنی کچەکەیدا بێهۆش بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 

شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون. 
 

04:29 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.