بەندکراوان

مەریوان: دەستبەسەرکرانی چوار شارۆمەندی تر 

08:33 - 21/9/2022

مەریوان: دەستبەسەرکرانی چوار شارۆمەندی تر 

هانا: رۆژی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی سەرکەوت عەلیپوور کوڕی نێعمەت و هەیبەت عەلیپوور کوڕی عیزەت خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر لە ناوچەی سنە و نیشتەجێی مەریوان دوای ئەوەی داوا کراوبوونە ئیتلاعاتی مەریوان، دەستبەسەر کراون. 


بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە رێگای پێوەندیی تەلەفونییەوە ئەم دوو شارمەندەیان بانگ کردووەتە ئیتلاعات. 

هەروەها لە راپۆرتێکی تردا هاتووە رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، دوو چالاکی کرێکاری و لە ناڕازیانی کوشتنی ژینا ئەمینی بە ناوەکانی ئەمجەد ساعیدی و رێبوار کامرانی‌پوور خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، چارەنووسی سەرکەوت عەلیپوور، هەیبەت عەلیپوور، ئەمجەد ساعیدی و رێبور کامرانی‌پوور ئاشکرا نییە. 
 

12:12 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.