هەواڵ
ورمێ: لاوێکی دیکەی گوندی بالو بە تەقەی چەکدارانی حکومەت گیانی لەدەستدا
04:22 - 21/9/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، شەوی چوارشەممە ٣٠ی خرمانانی ١٤٠١، لاوێکی دیکە بە ناوی دانیش راهنما خەڵکی گوندی "بالو" لە ناوچەی ورمێ، لە خۆپیشاندانی جەماوەری نارەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە ئەمە دوویەمین گیانبەختکردووی گوندی "بالو"یە لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا. تا ئێستا ژمارەی گیانەبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان گەیشتووەتە ٨ کەس و لە خوارەوە لیستی حەوت کەسەکەی تر کە گیانیان لەدەستداوە دادەنێین.
١. موحسین محەممەدی، دیواندەرە
٢. فوئاد قەدیمی، دیواندەرە
٣. فەرەیدون مەحموودی، سەقز
٤. زەکەریا خەیاڵ، پیرانشار
٥. فەرجام دەروێشی، ورمێ
٦. رەزا لوتفی، دێولان
٧. مینوو مەجیدی، کرماشان
شایانی باسە خۆپیشاندانی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون یا دەستبەسەر کراون.
10:27 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا
- قوروە ؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن