هەواڵ
کرماشان: کوژرانی شارۆمەندێکی ژن
07:35 - 21/9/2022
هانا: شەوی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١ شارۆمەندێک بە ناوی مینوو مەجیدی خەڵکی کرماشان لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی هانا تا ئێستا ئەمە دەبێتە ٧ کەس لە خۆپیشاندەرانی کوردستان کە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە رۆژی ٢٨ و ٢٩ی خرماناندا گیانیان لەدەستداوە.
شایانی باسە خۆپیشاندانی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.
07:37 - 21/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی دوو شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکان
- مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان و سزای نەخدی
- دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە
- هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی کەیهان سلێمانی لە کرماشان