بەندکراوان
کوژران و بریندار بوونی ٢٣ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی سیپتەمبردا
03:57 - 14/9/2022
هانا: بە پشتبەستن بە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە نیوەی یەکەمی مانگی سیپتەمبری ٢٠٢٢دا لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، بە بریندار بوونی هیوا عەزیزنەجات لاوی ١٩ ساڵان و قارەمانی کاڕاتە و براوەی میداڵی زێڕی ئاسیا، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوورەکان بریندار بوون دەبێتە ٢١ کەس. بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە دوو حەوتووی سەرەتای مانگی سیپتەمبردا کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران و کۆڵبەرێکیش بە تەقەی چەکدارەکانی حکومەتی تورکیە گیانیان لەدەستداوە.
تەقە کردن بە شێوەی راستەوخۆ لە کۆڵبەران نیشانەی کوشتاری سیستماتیکی ئەم توێژە لە خەڵکی زەحمتکێشی کۆمەڵی کوردستانە کە بە هۆی هەژاری، بێکاری و دۆخی نالەبار و داڕماوی ئابووری شان دەدەنە بەر ئەم کارە سەخت و پڕ مەترسییە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە بە پشتبەستن بە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٣٤ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون کە هەموویان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکرابوون.
04:54 - 14/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدان و بریندار بوونی 5 کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی هەورامان
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو
- بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقە و فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسود و بانە
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود