ئامار
کوژران و بریندار بوونی ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکاری لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٢
06:44 - 1/9/2022
هانا: ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا راپۆرت و هەواڵەکانی پێوەندیدار بە کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئیران کۆکردووەتەوە و لە توێی ئەم راپۆرتەدا بڵاوی دەکاتەوە. ئەم ئامارە بە ئەوپەڕی هەوڵی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئامادە کراوە.
لێرەدا ئاماری گیانلەدەستدان و بریندار بوونی کۆڵبەران و کاسبکاران لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٢ دەخەینە بەر دیدەی خوێنەران.
لە مانگی ئاگۆستدا لانیکە ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە کاتی کۆڵبەریدا کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئەم ئامارە هەموو ئەو کەسانە لە رەگەزی نێرینە بوون.
لە کۆی ئەم ٣٤ کەسە، ٧ کەسیان کوژراون کە هەموویان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران گیانیان لەدەستداوە.
لە مانگی ئاگۆستدا ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون کە ١٩ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوورەکانی کوردستان بریندار کراون و ٣ کەسیش بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
هەروەها لە مانگی ئاگۆستدا پێنج کەس لە کۆڵبەران و کاسبکاران لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە کۆی گشتی ئەم ئامارە ٦٠ لە سەدی ئەو کۆڵبەرانە لە سەر سنوورەکانی بانە کوژراون و بریندار بوون.
کۆڵبەری دیاردەیەکی مەترسیدارە و لە راستیدا کار نییە بەڵام خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شار و ناوچەکانی سەرسنوور لەبەر نەبوونی کار بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی بنەماڵەکەیان بە ناچار روویان کردووەتە کۆڵبەری. نەڕەخساندنی هەلی کار لەلایەن حکومەتەوە دەبێتە هۆی بێکاری و هەژاری لە کۆمەڵگادا و لەولاشەوە تەقەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرانی یاساوە لە شارۆمەندانی بێکار و هەژار کە بەدوای بژیوی ژیانەوەن، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (کە وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە و حکومەت بەرپرسە بۆ رەچاوکردن و بەڕێوەبردنی)، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە لەلایەن حکومەتەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١ی سیپتەمبری ٢٠٢٢
06:49 - 1/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٣
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
- کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان