هەواڵ
کوژرانی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ئەهواز
02:56 - 18/9/2022
هانا: رۆژی شەممە ٢٦ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کورش گودەرزی کوڕی عەلی و خەڵکی میشوراو لە ناوچەی کامێران، لە دەوروبەری ئەهواز لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی پۆلیسی حکومەتی ئێران گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی پۆلیس بە گومانی ئەوەیکە ناوبراو شتومەکی قاچاخ پێ بێ، بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت و دەنگدان تەقەیان لە ماشێنەکەی کردووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە تەرمی کورش گودەرزی بۆ پزیشکی داد لە ئەهواز رەوانە کراوە و هێشتا نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی.
03:23 - 18/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە کامیاران
- کامیاران ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی 5 شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کوردستان
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە کامیاران