بەندکراوان

مەریوان؛ ئازادکرانی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە

10:03 - 23/11/2022

مەریوان؛ ئازادکرانی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: هاووڵاتییەک بە ناوی "کاروان دافعی" خەڵکی مەریوان، ڕۆژی شەممە"۲۲ی نڤامبڕی۲۰۲۲"دوای گواستنەوەی لە بەندیخانەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی مەریوان، ئەمڕۆ چوارشەممە"٢٣ی نڤامبڕی٢٠٢٢"بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی٤٠٠ ملیون تمەنی ئازادکرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی دووشەممە "١٤ی نڤامبڕی٢٠٢٢" لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.