هەواڵ

بۆکان ؛ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی ناڕازی لەژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکان

10:12 - 23/11/2022

بۆکان ؛ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی ناڕازی لەژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "هێمن هەمزە" ناسراو بە (هێمنە ڕەش) خەڵکی بوکان، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری بوکان، بە سەختی بریندار دەبێت لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە، لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.