بەندکراوان

سنە؛ ڕفاندنی دوو برا لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

08:51 - 27/11/2022

سنە؛ ڕفاندنی دوو برا لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

بە پێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نڤامبڕی٢٠٢٢، دوو برا بە ناوەکانی "زانیار و ڕامین عەلی موورادی" کوڕی جەلال خەڵکی گوندی"نەنەڵە"ی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندران. بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، هێزە سەرکوتکەرەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو برایە و دوای پشکنینی ماڵەکە، ناوبراوانیان دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیارڕایانگوێزاون.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.