کۆڵبەر

سەردەشت؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەڕێک بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان

06:41 - 11/11/2022

سەردەشت؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەڕێک بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوە : ئەمڕۆ هەینی"١١ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢"هاووڵاتییەک بە ناوی "هێمن هەمزە"تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد، خێزاندار وباوکی دوو منداڵ دانیشتووی "بێوران سێفەلی" لە سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەستدا.

بە پێی ئەم سەرچاوەیە؛ هێزە نیزامییەکان بۆ گرتن و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی کاسبکاران هێرشیان کردە سەر ئەم گوندە و ململانێی توند لە نێوان هێزە نیزامییەکان و خەڵکدا دروست ببو کە لە ئەنجامدا"هێمن هەمزە"گیانی لەدەستدا و خوشک و براکانیشی بریندار بوو.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: تەرمی ئەم هاوڵاتیە لە گوندی بێوران سێفەلی بەخاک دەسپێردرێت.

07:54 - 11/11/2022 نوێ کراوەتەوە.