هەواڵ

سەوڵاوا: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە رووداوی شوێنی کار لە هەرێمی کوردستان  

10:32 - 23/8/2022

سەوڵاوا: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە رووداوی شوێنی کار لە هەرێمی کوردستان  

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ١ی خرمانانی ١٤٠١ - (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی "بەرزان یۆسفی" خەڵکی ئاوایی "دەگاگا" لە ناوچەی سەوڵاوا بە هۆی رووداوی شوێنی کار لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، بەرزان یۆسفی لە ئاوایی "تەوێڵە"ی ناوچەی هەڵبجە لە هەرێمی کوردستان لە کاتی کار کردن لە بینایەک بەربۆتەوەخوار و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.  
 

10:37 - 23/8/2022 نوێ کراوەتەوە.