بەندکراوان

ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران

06:42 - 2/1/2023

ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ژانویەی٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەیوب (عەدنان) مورادی، ٢٣ ساڵە، کوڕی عەلی شا و دانیشتووی دەرە درازی کرماشان لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئیران ڕفێندرا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ناوبراو لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان بە هۆی نەشتەرگەری لابردنی ڕیخۆڵە کوێرە چارەسەر لە ژێر چاودێری دا بوەو هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەکە و ڕفاندویانەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.