ئامار

ئاماری زیانەکانی کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٢

04:48 - 1/1/2023

ئاماری زیانەکانی کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٢

۲۷۲ کۆڵبەر لە ساڵی ۲۰۲۲ کوژران و بریندار بوون هانا: ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە کۆتایی ئەمساڵدا داتا و ئاماری پەیوەست بە ڕووداو و ڕووداوەکانی مافی مرۆڤ لە کرماشان، ئیلام، کوردستان و ورمێ (ئازەربایجانی غەربی) کۆدەکاتەوە، ئەم ئامارانە بە ئەوپەڕی هەوڵی هاوکارانی هانا ئامادە کراون و بە هۆی سانسۆری توندی ئێرانەوە ناتوانێ هەموو ڕووداوەکان بگرێتەوە.


ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لەم بەشەدا، ئاماری گیانلەدەستدانی کۆڵبەری کورد لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەخاتە ڕوو، کە لەم ناوەندە ئامارەکان تۆمار کراون.

بە پێی ئەم ئامارانە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە گشتی ٢٧٢ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا کوژراون و بریندار بوون.
هەموو حاڵەتە کوژراو و بریندارەکان لە ڕەگەزی نێرن.
لە کۆی گشتی ٢٧٢ کەس ٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١٧ کەسیش بریندار بوون.
 
کۆڵبەرانی کوژراو -۳۰کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران و ۱۱ کەسیش بە ڕووداوی سروشتی وەک  (سەرما، بەستن، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە)بوە، ٤ کەس لە ڕووداوی ئۆتۆمبێل

بریندارەکان:

 ١٧٠ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندارکران

١٢ کەس بە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا
٦ کەس بە توندوتیژی و لێدان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ، ۹ کەس ڕووداوی سروشتی (سەرما و بەستەڵەک، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە)
۱۱کەس بە تەقینەوەی مین ، ۹کەس بە هۆی  ڕاوەدوونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ،هەروەها ١٠ کۆڵبەر لەم ماوەیەدا دەستگیرکران
زۆرترین ژمارەی قوربانی (کوژراو و بریندار)ی کۆلباران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پەیوەندی بەو شار و ئاواییانە هەیە کە ناویان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 
پاوە ۱۳۳ کەس ۴۸.۹%

بانە ۷۸ کەس ۲۸.۷%
مەریوان ١٤ کەس ٥.١%
سەردەشت ١٠ کەس
سەلاس باواجانی ٧ کەس
ورمێ، ٧ کەس
جوانڕۆ ٤ کەس
شنو  بۆ ٤ کەس

هەر یەکەو لەم شارانە،سەروئاوا و سەقز ٣ کەس
خۆی ، پیرانشار و بوکان هەریەکەیان ٢ کەس
ڕەوانسەر، کامێران و کرماشان هەر شارو ۱کەس

 

کۆڵبەری دیاردەیەک کە لە ئەنجامی هەژاری و بێکاریی سیستماتیکی کوردستانەوە سەرهەڵدەدات و خەڵک لە پێویستی پەنا بۆ کۆڵبەری دەبەن، لە کاتێکدا بەرپرسانی حکومەت هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بژێوی خەڵکی کوردستان نادەن، بەڵام کووشتنی کۆڵبەرانی شیان کردوە بە هەواڵێکی ئاسایی و ئەم بانگەوازە بۆ خەڵکی کوردستان مەترسیدارە. هێزەکانی پۆلیس، سوپای پاسداران و پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و ڕۆژانە ژمارەیەکیان دەکوژن یان بریندار دەکەن.
 
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

01:30 - 2/1/2023 نوێ کراوەتەوە.