کۆڵبەر

بڕیندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران

03:59 - 27/1/2023

بڕیندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران

هانا: ڕۆژی چوارشەممە"٢٥ی ژانوییەی٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی"حەسەن پترۆسی" خەڵکی ئاوای (شێخان)ی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، حەسەن پەترۆسی لە بەرزایی سنوورییەکانی قەندیل، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

حەسەن پترۆسی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی پیرانشار گوازراوەتەوە.